٥ حوزەیران ٢٠٢٠ - ١٣:٢٥
کۆنە سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ئێران ئازاد کرا

هەندێ سەرچاوە لە ئازاد کرانی کۆنە سەربازێکی دەستگیر کراوی ئەمریکایی لە ئێران هەواڵیان داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مایکل وایت کۆنەپسەربازی ئەمریکایی کە دوو ساڵ لەمەوپێش لە ئێران دەستبەسەر کرا بوو, ئازاد کرا.

دایکی مایکل وایت لە تویتێکدا نووسیبووی کە کوڕەکەی لە ڕێگای گەڕانەوه بۆ ماڵدایە.

مایکل لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە زیندان دا نەبووە و پشووی وەرگرتووە.

342/